شێخ شامۆ: ڕۆڵه ئێزدییه‌كان له چوارچێوه‌ى هێزى پێشمه‌رگه شنگال ده‌پارێزن

هه‌ولێر -KDP.info- نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه كه گوایه له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه چه‌ك ده‌درێته ئێزدییه‌كان بۆ پاراستنى ناوچه‌كه‌یان و ده‌ڵێت: "هێزى فه‌رمى له ناوچه‌كه هێزى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه".
شێخ (شامۆ) نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیموركاتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ ئێزدییه‌كان بێت به مه‌به‌ستى پاراستنى ناوچه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه زه‌ره‌ر له ئێزدییه‌كان ده‌دات ئه‌وه‌ى كه هه‌یه و فه‌رمییه و دانپێدانراوه ئه‌وه‌یه كه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ڕۆڵه ئێزدیه‌كان پێك هاتووه و پاراستنى ناوچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه له چوارچێوه‌ى چه‌ند لیوایه‌كدا."
گوتیشی: "ئێستا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له شنگال فراوان بووه و گرنگییه‌كى باشیان پێ ده‌درێت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و هاوكاریانه‌ى له ده‌ره‌وه بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دێت له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌درێته پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كان و به‌رگرى له ناوچه‌كه‌ى پێ ده‌كرێت، بۆیه ئێستاش پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كى قاره‌مانانه له پاراستنى شه‌نگال به‌رده‌وامى ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕووى داعش ده‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "پلانێكى تۆكمه هه‌یه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى شنگال و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه به‌ڵام له كات و ساتى خۆیدا هه‌موو به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕۆڵه ئێزدییه‌كان ڕۆڵى سه‌ره‌كییان ده‌بێت لە ئازادكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى خۆیان له ژێر ده‌ستى داعش."
كارزان هه‌ورامى




