"پێده‌چێت ده‌رگایه‌كی تازه له‌نیوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێته‌وه"

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی هێشتا كێشەی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌بڕاوەتەوە، به‌ڵام پێده‌چێت به ناردنی شاندێكی ته‌كنیكیی هه‌رێم ده‌رگایه‌كی تازه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بكرێته‌وه.
(ڕێناس جانۆ) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه نوێیه‌کانى نێوان هه‌ردوو لایان جگه له گرفته كۆنه‌كان قۆناغێکی دژوار و مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێنێت كه ده‌بێت زوو چاره بكرێن."
جانۆ ده‌یشڵێت: "گرنگترین پرسى نێوان هه‌ردوو لا بابه‌تى بوودجه‌ى عێراقه كه ده‌بێت خێرا چاره بكرێت چونكه به‌پێى بوودجه‌ى میزانییه‌ى عێراق 2015 ده‌بوو پشكى هه‌رێمى كوردستان بدرابایه، به تایبه‌تى پشكى %17 كه ئێستا نه‌دراوه؛ ده‌بێت لایه‌نى جێبه‌جێكار ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "به ناردنى شاندێكى هه‌رێم بۆ به‌غدا كۆمه‌ڵێك شت ڕوون ده‌بێته‌وه و پێشبینى ده‌كرێت ده‌رگایه‌كى تازه بكرێته‌وه به‌ڵام وەنەبێ لە مافی خۆمان خۆش بین و سازشتی لێ بکەین."
جانۆ ئاماژه‌یشی دا: "بڕیاره شاندێكى سیاسى و ته‌كنیكى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن ".




