"داعش له‌كه‌ركووك له‌جوڵه كه‌وتووه"

كه‌ركووك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى شارى كه‌ركووك هۆكارى كه‌م بوونه‌وه‌ى چالاكى داعش له شارى كه‌ركووك ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه‌یش به‌وه ده‌كات داعش له جوڵه كه‌وتووه.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحییه‌كانى شارى كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بازنه‌یه‌كى ئه‌منیی دروست كردووه و دواى بازنه‌كه‌ش خه‌نده‌قی لێ كراوه له ئاستى ده‌ره‌وه‌ى شارى كه‌ركووك ئه‌منیه‌تى توند گیراوه‌ته به‌ر.
(سه‌رحه‌د قادر) ده‌یشڵێ، "دواى هێزى پێشمه‌رگه پۆلیسى قه‌زا و ناحییه‌كان به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به یه‌ك تیم ده‌گه‌ڕین به شوێن تیرۆریستان‌دا و وه‌ك هێڵى دووه‌مى ئه‌مامى هاوكارى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن زۆر جاریش ده‌چنه به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ دواتر ئێستا تیمى له‌ناوبردنى تیرۆر فراوان كراوه و شه‌ووڕۆژ به‌دواى داواكراواندا ده‌گه‌ڕێین ".
گوتیشى: "به‌شێكى دیكه‌ى كه‌وتنى جووڵه‌ى داعش ئه‌وه‌یه كه هێزى پێشمه‌رگه به فراوانى هێرشى كردووەته‌وه سه‌ر باره‌گاكانى داعش و نزیكه‌ى 70 كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ى شار دوورى خستونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌منیه‌تى ناوشار به‌به‌هێزى پارێزراوه ".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: داعش ئەو ماوەیە زه‌برى گورچكبڕى به‌ركه‌وتووه له حه‌ویجه ئه‌وه‌ش له په‌لوپۆى خستوون. بۆیه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌ركووك لاوازه.
كارزان هه‌ورامى




