داعشە كوژراوەكانی دیالە و سەلاحەدین خەڵكی 53 وڵاتیان تێدایە

دیاله -KDP.info- سەرچاوەیەكی باڵای ئهمنی ئاشكرای دەكات، لە درێژەی شەڕی دژ بە داعش لە سنووری پارێزگای دیالە و سەلاحەدین، ئەو داعشانەی كوژراون خەڵكی 53 وڵاتی تێدا بووە.
سهرچاوهیهكی باڵای ئهمنی لهدیاله ئهمڕۆ لهراگهیاندراوێكدا ئاشكرای كردووه كه؛ لە ماوەی یەك ساڵی رابردودا لە شەڕی دژ بە داعش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە هاوكاری لە گەڵ چەكدارانی حەشدیشەعبی و هۆزەكانی ناوچەكە بە سەدان چەكداری داعش كوژراون و زیاتر لە 150 تیرۆریستی گەورەو دیاریش دەستگیر كراون.
له راگهیاندراوهكهدا هاتووه: "ئەو داعشانە خەڵكی 53 وڵاتیان تێدا بووە لە وڵاتانی ئەرووپا و عەرەب و وڵاتانی دیكە.
سهرچاوهكه گوتیشی كه، ئێستا هێزەكانیان تەواوی ناوچەكان كە پێشتر لە سنووری نێوان دیالە و سەلاحەدین بە دەستی چەكدارەكانەوە بووە گرتووەتەوە و هەرچەندە ناوبەناو چەكدارەكان هەوڵی گرتنەوەی هەندێ ناوچە دەدەن بە تایبەتی نەوتەڵانەکانی عەلاس و عجێل، بەڵام گورزی كوشندەیان بەركەوتووە و شكستیان هێناوە.
كاروان جاف




