دیندار دۆسكی: به دوو شاندهكهی یهكگرتووم گوت ئیدی پاشگهز نابمهوه

دهۆك-KDP.info-(د. دیندار دۆسكی) دهڵێ، دوو شاندی یەكگرتوو سەردانیان كردووم بۆ ئەوەی لە بڕیارەكەم پاشگەز ببمەوە، بهڵام پاش بیركردنەوەیەكی زۆر ئەو بڕیارەم داوە و، ئیدی پاشگەز نابمهوە.
(د. دیندار دۆسكی) ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "زۆر سوپاسی هەست و سۆزی برادەرانی یەكگرتوو دەكەم، كە دوایان لە من كردووە لە بڕیارەكەم پاشگەز ببمەوە، جگە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتوو لە بادینان، شاندێكی مەكتەبی سیاسی لە سەركردایەتی یەكگرتووەوە هاتنە ماڵەوە بۆ ئەوەی لە بڕیارەكەم پاشگەز ببمەوە، بەڵام من ڕژدم لە دەستلەكاركێشانەوەکەم، هەڵوێستی ئەوان جێگەی ڕێزە لە لای من، بەڵام پێمڕاگهیادن كه ئەو كاتەی من بڕیاری خۆم دا، باش بیرم لێ كردەوە، پاشان ئەو بڕیارەم داوە، بۆیە من ئامادە نیم لە بڕیارهكهم پاشگەز ببمەوە."
گوتیشی: "بە ڕای من ئەو پرسانەی گرنگ و هەستیارن زۆر زەحمەتە بەبێ سازان و گفتوگۆ چاره بكرێن، پێویستە پێش ئەوەی چارەیهكی یاساییی بۆ بدۆزرێتەوە، چارهیهكی سیاسیی بۆ بدۆزرێتەوە، پێویستە حزبە سەرەكییەكانی كوردستان لەسەر پرسە چارەنووسگۆڕەكان هاوڕابن و یەكڕیزیی خۆیان بپارێزن."
ڕابین شێروانی




