٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا سێشه‌مه‌ چەند شوێنێکی دیکەیش مووچه‌ وه‌رده‌گرن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، تا ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی داد و شەھیدان و کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێدا ھاتووە، سبەینێ یەکشەممە ٢٨/٦/٢٠١٥ مووچەی مانگی ٤/٢٠١٥  وەزارەتی داد دابەش دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، دووشەممه‌ ٢٩/٦/٢٠١٥ مووچەی مانگی ٤/٢٠١٥ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سێشەممە ٣٠/٦/٢٠١٥ مووچەی مانگی ٤/٢٠١٥ فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان دابەش دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار