ڕاپرسیی ئێن ئاڕ تی: 65%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێم داوه

سلێمانی-KDP.info- لە ڕاپرسیێکی کەناڵی "ئێن ئاڕ تی"ـدا، کە دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـیە، 65%ـی ڕێژەی بەشداربووانی راپرسییەکە پێیان باشە (سەرۆک بارزانی) جارێکی دی ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
له ئه‌و راپرسییه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سایتى ته‌له‌ڤزیۆنى ئێن ئار تى ئه‌نجامى داوه و کە لەژێر ناوی "پێت باشە بارزانی بۆ جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم؟"، تا ئێستا(مەبەست تا کاتی ئامادەکردنی هەواڵەکەیە) 132298 كه‌س دەنگیان داوە، لەو ڕێژەیەیش 85612 کەس بە بەڵێ دەنگیان داوە، کە دەکاتە 65%ـی کۆی ڕێژەی دەنگدەران.




