له ئۆپهراسێونی تۆڵەی کۆبانێدا، مۆڵگەکانی داعش لە ئاسمان و زەوییەوە بەر هێرشی پێشمهرگه و هاوپەیمانان کەوتن

رۆژاوای کەرکووک-KDp.info- بەرەبەیانی ئەمرۆ شهممه و له ئۆپهراسێونی تۆڵەی کۆبانێدا، مۆڵگەکانی داعش لە گوندی گوبەیبە، لە زەوی و ئاسمانەوە بەر هێرشی هێزەکانی پێشمهرگهی كوردستان و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کەوتن.
بهپێی زانیارییهكان لە سەعات 1:40 دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمرۆدا، له ئۆپهراسێونی تۆڵەی کۆبانێدا، هێزەکانی پارتیی ئازادیی كوردستان(PAK) لە قەڵای خۆڕاگریی رۆژهەڵاتەوە، هێرشیان بردە سەر مۆڵگە و سەنگەرەکانی داعش لە گوندی" گوبەیبە" و ئاگریان لەسەرپشت کردنەوە. ئۆپهراسێونی تۆڵەی کۆبانێ بە جۆرێک توند و کتوپڕ بوو کە هێزەکانی دوژمنی تاساند و تا ماوەیەکی زۆر توانای هیچ دژهکردوەیەکیان نەبوو، ماوەیەک پاش ئەو هەڵمەتە، فرۆکەکانی هاوپەیمانانیش گەیشتنە ئاسمانی ناوچەکە و ئەوانیش شوێنی هێزە مۆڵخواردووەکانی دوژمنیان کردە ئامانج.
ئۆپهراسێونی تۆڵەی کۆبانێ، تا سەعات 4ی بەرەبەیانی دەرێژەی کێشا و سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.
لە ئاکامی ئەو هەڵمەتە تۆڵە ئەستینانەیەدا، دوژمن زیانی گیانی و ماددیی زۆری بهرکەوت کە تائیستا بە مجۆرە زانراوە:
1- کوژرانی 9 چەکدار
2- تێکشکاندنی دۆشکەیەکی 5/14
3- خاپوورکردنی دوو مۆڵگەی سەرەکی
4- تەقانەوەی عەمبارێکی تەقەمەنیی




