ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كۆبانێی هه‌ژاند.. له حه‌سه‌كه‌یش شه‌ڕ به‌رده‌وامه

كۆبانێ-KDP.info- ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره كۆبانێی رۆژاوای كوردستانی هه‌ژاند و، پێكدادانیش له نێوان یه‌په‌گه و تیرۆریستاندی داعشدا درێژه‌ی هه‌یه.
ته‌قینه‌وه‌كه له باڵاخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكانی بێ‌سنوور ڕووی دا كه ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژاوای كۆبانێوه، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا كه تیرۆریستان تێیدا جێگیر بوون پاش ئه‌وه دێت كه، چه‌كدارانی یه‌په‌گه توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌نه نهۆمی خواره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، مینڕێژیان كردووه و دواتر ته‌قاندوویانه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو بوو كه داعش هێرشی برده‌وه سه‌ر كۆبانێ؛ ڕاپۆرته‌كانیش ئاماژه ده‌ده‌ن كه هه‌ر به چوونی تیرۆریستانی بۆ ئه‌و شاره‌ی كه هێشتا برینه‌كانی به هۆی شه‌ڕی داگیركاری تیرۆریستانه‌وه ساڕ‌ێژ نه‌بووه، ١٤٥ كه‌سی دیكه‌ی له شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری شه‌هید كردووه، كوشتارگه‌یه‌كی ناوه‌ته‌وه كه ڕوانگای سووریا به یه‌كێك له درندانه‌ترین كوشتارگه ناوی بردووه كه داعش له سووریا ئه‌نجامی داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕوانگای سووریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، هێزه كوردییه‌كان و هێزه‌كانی سوپای ئازادی سووریا، له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌سه‌كه و هه‌ر یه‌كه و له لایه‌كه‌وه له شه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش له‌شه‌ڕدان.
هه‌ر حه‌فته‌ی رابردوو بوو كه داعش هێرشی برده سه‌ر حه‌سه‌كه كه له بن ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی سووریادا بوو و، به هۆی كرده تیرۆریستانه‌كانی خه‌ڵكێكی زۆری سڤیل ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی روانگای سووریا، یه‌په‌گه له ناوچه‌ی گوێرانی باشووری رۆژاوای حه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ داعشدا كه‌وتووه‌ته شه‌ڕه‌وه.
زریان زیاد




