بەهۆی ڕووداوەکەی دوێنێوە توونس هەشتا مزگەوت دادەخات

توونس-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (بیبیسی) ئەو مزگەوتانەی هانی توندوتیژی و توندڕەوی دەدەن لە توونس دادەخرێن.
دوای ئەوەی دوێنی چەکدارێک لە هاوینەهەواری شارۆچکەی (سوسە) نزیکەی (39) گەشتیاری کوشت کە زۆربەیان بیانین، کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە.
(حەبیب ئەلسەید) سەرۆکوەزیرانی توونس ڕایگەیاندووە (80) مزگەوت تومەتبارن بە بڵاوکردنەوەی توندوتیژی و، ئەو مزگەوتانە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی حکوومەتدان و، ژەهری توندوتیژی بڵاو دەکەنەوە هەربۆیە لەماوەی یەک حەفتەدا دادەخرێن.
(ئەسەید) گوتیشی هەندێک لە مزگەوتەکان بەردەوام پروپاگەندەکان بڵاو دەکەنەوە و، تیرۆریزم لە وڵاتدا بەرز دەکەنەوە، بۆیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دادەخرێن.
شیاوى باسه توونس وڵاتێکی گەشتیارییە و ساڵانە (6،1) گەشتیار ڕووی تێدەکەن و نزیکەی (473) هەزار هەلی کاری بۆ وڵاتەکە زیاد کردووە کە دەکاتە (13،8) کۆی ئیشی توونس.
وهرگێران: خالید ئهحمهد




