چه‌ند چه‌كدارێكی داعش كوژران

ڕۆژاوای دیجله-KDP.info- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له گوندێكی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، بنكه‌یه‌كی داعشانیان بۆردوومان كرد و چه‌ند تیرۆریستێك كوژران.
سه‌عات 7:30ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورس و به هه‌ماهه‌نگیی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به ئاسمانههێرشهكانیان، بنكه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشانیان له گوندی (ته‌شته) به‌رامبه‌ر دووڕێیانی كه‌سكێ، له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، بۆردوومان كرد.
به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له‌و بۆردوومانه هاوبه‌شه‌ی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا، زیاتر له 5 تیرۆریستی داعش كوژراون.




