په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی بێگه‌ر دڵشاد: پۆستی سه‌رۆككۆمار به ته‌وافوق بۆ یه‌كێتی بووه

كه‌ركووك-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له به‌غدا ده‌ڵێت، هێشتا هیچ كام له لایه‌نه‌كان به فه‌رمی نه‌یانگوتووه، نابێ (مه‌سعوود بارزانی) ببێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، باوه‌ریشی وایه كه، ئه‌م پرسه له پاشه‌ڕۆژدا هه‌ر به ته‌وافوق و سازان یه‌كلا ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر و به‌پێی ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی و سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتی بووه.
په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له به‌غدا(محه‌ممه‌د عوسمان) گوتیشی، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی فڕاكسیۆنی پارتی و ئه‌وانی دی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 23ی حوزێراندا له په‌رله‌مانی كوردستان، پرسێكی ئاسایی و دیموكراسی بووه و پێشتریش گۆران و یه‌كێتی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی جێهێشتووه، باوه‌ڕیشم وایه كه هه‌روه‌ك چۆن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كراوه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش سازانی له‌باره‌وه ده‌كرێت، چونكه پێشتریش پۆسته‌كان و پرسه گرینگه‌كان هه‌ر به سازان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی كه پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م ئێواره‌یه بۆ به‌رنامه‌ی تاوتووی ئێن ئار تی باسی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان خۆیان و پارتی كرد، كه هه‌ر به ته‌وافوق بووه كه یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆككۆماری پێبڕاوه و جارێكی دیكه‌یش متمانه‌دانه‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر به ته‌وافوقی نێوانیان بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هاوكات كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی دایه هبه‌ر ڕه‌خنه‌وه به‌وه‌ی كه، زۆر دنه‌ی ئه‌م پرسه ده‌ده‌ن، كه خۆی پرسێكی ئاساییه و دواجار هه‌ر به ڕێككه‌وتن و سازانی لایه‌نه‌كان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ددانپێدانانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، له كاتێكدایه كه، چه‌ند جارێك(بێگه‌رد دڵشاد)ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان گوتوویه‌تی، پۆستی سه‌رۆككۆمار به خاڵ بووه هیچ پێوه‌ندیێكی به ته‌وافوقی لایه‌نه كوردستانییه‌كانه‌وه نه‌بووه.
زریان زیاد




