٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سیاسه‌تی عه‌ره‌باندن له‌ مووسڵ به‌رده‌وامه‌.. 12 كه‌س له‌ برسان مردوون و داعشیش لاشه‌ى 30 له‌ تیرۆریستانی دۆزییه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ ڕه‌وشى شارى مووسڵ ئاشكراى ده‌كات،  له‌نێو شارى مووسڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى له‌ برسان مردوون و تیرۆریستانى داعشیش ژماره‌یه‌ك لاشه‌ى ونبووى خۆیان دۆزییه‌وه‌.

(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مرۆ هه‌ینی، تیرۆریستانى داعش لاشه‌ى 30 چه‌كدارى خۆیان به‌ كوژراوى له‌ ناوچه‌ى شه‌مسیات له‌ رۆژئاواى شارى مووسڵ دۆزییه‌وه‌، یه‌كێك له‌وان ئه‌میر بووه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كرابوونه‌ ئامانجى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی و لێیان ون ببوون.''

گوتیشى: "پرۆسه‌ى عه‌ره‌باندن له شوێنه‌ كوردنشینه‌كانى ‌شارى مووسڵ به‌رده‌وامه‌ و له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ رۆژه‌یشدا تیرۆریستانى داعش چوارسه‌د ماڵى عه‌ره‌بانیان هێناوه‌ بۆ گوندى عومه‌ركان كه‌ گوندێكى كوردانى شه‌به‌كنشینه و ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى شارى مووسڵه‌وه‌، پێشتریش ژماره‌یه‌كى ترى ماڵی عه‌ره‌بانیان برووبووه‌ بازوایه‌ و ناوچه‌ى ساده‌ و به‌عوێزه‌‌، كه‌ مه‌به‌ست لێی عه‌ره‌باندنه‌.''

(مه‌موزینى) زیاتر گوتى، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ شارى مووسڵ 12 كه‌س به‌ هۆی برسیێتییه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار