داعش دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس و ئاسایشی حه‌سه‌كه‌دا ته‌قانده‌وه

حه‌سه‌كه-KDP.info- تیرۆریستانی داعش له ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراوه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ئاسایشی حه‌سه‌كه و به هۆیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، پێشتریش ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره‌دا ئه‌نجام داوه و ئه‌ویشیان داگیر كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه له ده‌روازه‌ى باكوورى شارى حه‌سه‌كه له نزیك خاڵێكى ئاسایشى په‌یه‌ده ڕوویداوه، ئامانج له ته‌قینه‌وه‌كه خاڵێكى پشكنینى ئاسایشى په‌یه‌ده بووه له نزیك كۆلێژى زانست.
له یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆزیش، دوو ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز شارى حه‌سه‌كه‌یان هه‌ژاند و به هۆیانه‌وه چل و پێنج كه‌س شه‌هید و سه‌د و سی كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕووداویش بڵاوی كرده‌وه كه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش، تیرۆریستانی داعش له ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراوه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ئاسایشی حه‌سه‌كه و به هۆیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.




