پاشكۆى رۆشنبیریى عێراقى له له‌نده‌ن له‌به‌رده‌م چه‌ندین كێشه‌دایه

له‌نده‌ن- KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ى دارایى پاشكۆى رۆشنبیریی عێراقى له له‌نده‌ن، هۆكارێكى مه‌ترسیداره كه واى كردووه سه‌ركه‌وتنه‌كانى دیار نه‌بن و نه‌توانن هاوكاریى قوتابیانى نێردراو بكه‌ن له‌و وڵاته.
ئه‌ندامى كوردى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (بێریوان خه‌یلانى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له سه‌ردانیكردنمان بۆ پاشكۆى رۆشنبیریى عێراق له له‌نده‌ن و دواى كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێز پرۆفیسۆر (د. مووسا مووسه‌وى) ڕاوێژكارى رۆشنبیرى له پاشكۆى عێراقى له‌و شاره، بۆمان ده‌ركه‌وت كه پاشكۆى رۆشنبیریى عیراقى له له‌نده‌ن، به ده‌ست زۆر كێشه و گرفته‌وه ده‌ناڵێنیت، له‌وانه دواكه‌وتنى مانگانه‌ی خوێندنى قوتابیان كه بووه‌ته هۆى شپرزه‌بوونى به‌رپرسانمان له‌م پاشكۆیه له‌گه‌ڵ زانكۆكانى به‌ریتانیا، چونكه كه‌متر له بڕى دیاریكراو ده‌نێرن بۆ تێچووی قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانى ئه‌م پاشكۆیه، بۆیه داوا له حكوومه‌تى عیراقى به‌تایبه‌ت هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و خوێندنى باڵا ده‌كه‌ین چاره‌سه‌رى به په‌له بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزنه‌وه، تا نه‌بێته مه‌ترسى له‌سه‌ر داهاتووى قوتابیانى نێردراو و فه‌رمانبه‌رانى پاشكۆى رۆشنبیریى عێراقى.''
نه‌شوان به‌رزنجى




