عه‌لی ته‌ته‌ر: بێ پارتى و سازانى نیشتمانى، مومكین نییه پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم چاره بكرێت

سۆران-KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ پارتی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه، كوتایهێنان بوو به سازانى نیشتیمانى و ده‌ستپێكى لێكترازانى ناو ماڵى كوردی و ده‌ستێوه‌ردانى بیانییه‌كان بوو. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، بێ پارتى و سازانى نیشتمانى، مومكین نییه ئه‌م پرسه چاره بكرێت.
(عه‌لی ته‌ته‌ر) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له 23ی حوزێراندا به‌بێ پارتی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه كوتاییهێنان بوو به سازانى نیشتیمانى و ده‌ستپێكى لێكترازانى ناو ماڵى كوردی و ده‌ستێوه‌ردانى بیانییه‌كان بوو، هیوادارین له‌وه زیاتر حه‌ساسیه‌ت و ناكوكى دروست نه‌بێت و وه‌ها به ساده‌یی ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌دا نه‌كه‌ین، چونكه بابه‌تێكى چاره‌نووسسازى نیشتیمانییه و پێویستى به دیالوگ و لێكتێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌یه‌كى لۆژیكانه‌یه كه له‌گه‌ڵ بارودۆخ و هه‌لومه‌رجى ئیستاى كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بگونجێت.''
(ته‌ته‌ر) گوتیشی: ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردی تێكدانی سازان بوو له نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، چونكه پاش رووداوه‌كانى شوبات هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو پارتى ده‌سته‌ڵاتدار، پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستاندا رێككه‌وتبوون كه پرسه نیشتیمانییه گرینگ و چاره‌نووسازه‌كان به سازان چاره بكرێن و، پارتى تا ئه‌م ساته‌ش پێداگری كردووه له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپه، ئه‌گینا ده‌یتوانى زور یاسا له پارله‌مانى كوردستان تێبپه‌رێنێت، به‌ڵام به‌م پیلانه‌ى ئه‌و چوار لایه‌نه، رووى راسته‌قینه‌ى خۆیان ئاشكرا كرد، سه‌لماندیان هه‌ر كات ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت حیساب بۆ سازان و مازان ناكه‌ن و ساخت و پاخت ده‌كه‌ن.''
(دكتۆر عه‌لی) جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: ''بێ پارتى و بێ سازانى نیشتمانى، مومكین نییه ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئاخر مافى گه‌له ره‌مز و سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان كه به نوێنه‌رایه‌تى و ئیراده‌ى ئه‌وان قسه ده‌كات هه‌ڵبژێرن، چونكه له پارله‌مان به ئاسانى به ساخت و پاخت ده‌كرێ و ناشێ كه‌سێكى لاواز و بێ جه‌ماوه‌ر ببێته سه‌رۆك كه به ئاسانى ده‌نگ ده‌كڕدرێت؛ زانراوه كه هه‌ندێك لایه‌نى بیانى و ناوخۆیى هه‌وڵ ده‌ده‌ن له جیاتى گه‌لی كورد بڕیار بده‌ن، ڕوونیشه كه هیچ لایه‌نێكى كوردستانى جگه له پارتی كاندیدى به‌هێزى نییه تا بتوانێت له ناو گه‌لدا سه‌ر بكه‌وێت؛ بۆیه پیلان داده‌نێن گه‌ل له‌و مافه بێبه‌ش بكه‌ن، بێگومان ئێستایش باشتریت بژارده بۆ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم هه‌ر بارزانییه.''
رابین شێروانی




