فراكسیۆنى زه‌رد هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى سه‌ركۆنه ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.INFO- سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی بێئاگایی خۆیان و پارتی له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردنێك له سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕاده‌گه‌ینێت، ده‌ڵێت، ئه‌م پرسه دوور و نزیك پێوه‌ندیێكی به ئێمه‌وه نییه و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان(ئومێد خۆشناو) له ڕێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، ''له رێگه‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌نگۆى هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رێز (ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌ندى)مان بیست، بۆیه به دڵنیاییه‌وه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و بابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به ئێمه و به سیاسه‌تى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو ئێمه ئه‌و جۆره بابه‌تانه وێراى ئه‌وه‌ى كه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، ئیدانه‌یشى ده‌كه‌ین و پێمان وایه كارێكى زۆر نادروسته.''
(ئومێد خۆشناو) گوتیشی: "هه‌ر چه‌نده هه‌ست ده‌كه‌ین به ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئێمه درێژ ده‌كرێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئێمه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و بابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به ئێمه و به سیاسه‌تى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه نییه؛ هه‌ڵبه‌ت پێمان وایه ئه‌مه كارێكى زۆر نادروسته و له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌و بابه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام وه‌ك چۆن له چه‌ند رۆژى ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تى دیكه بۆ ئێمه دروست كرا كه گوایه ئێمه له په‌رله‌مانى كوردستان پشێوى دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئێمه خاوه‌نى په‌رله‌مانین و شكۆى په‌رله‌مان به شكۆى خۆمان ده‌بینین و پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان كه هه‌زاران شه‌هیدی له‌پێناو دروستبوون و پاراستنى ئه‌و په‌ڕله‌مانه داوه، به دڵنیاییه‌وه بواریش نادات كه‌سێك بیه‌وێ دۆخه‌كه بشێوێنێ؛ دیسان تاكید ده‌كه‌مه‌وه ئیدانه‌ى ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ین؛ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێ مامۆستا (ئه‌بوبه‌كر) و هه‌موو به‌رێزانى دی كه تووشى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن، نه‌فه‌سیان درێژتر بێت، من خودى خۆم له‌م دوو سێ ڕۆژه‌دا ده‌یان حاڵه‌تى له‌و بابه‌ته به‌ره‌وڕووم بووه‌ته‌وه، خه‌ڵكێك قسه‌ى ناشرین و ناشایسته‌یان كردووه له رێگه‌ى ته‌له‌فۆن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌م لێ كراوه، به‌ڵام هه‌ر باسمان لێ نه‌كردووه.''
سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌ڕله‌مانى كوردستان گوتیشى، پێمان وایه خه‌ڵكانێك هه‌بن سوودمه‌ند بن له زیاتر پشێوى نانه‌وه و ئالۆزىی زیاتری نێوان لایه‌نه‌كان، بۆیه ده‌بێت دژى ئه‌و كارانه بوه‌ستینه‌وه. دڵنیایىش ده‌ده‌ینه مامۆستا (ئه‌بوبه‌كر) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه.''
نه‌شوان به‌رزنجى




