چنار سەعد: ئەو سەرۆکەی پارتی پەسەندی نەکات دەستەڵاتى لە هەموو کوردستان نابێت

ههولێر-KDP.info- ئەندامى سەرکردایەتیى پارتیی دیموكراتی كوردستان(چنار سهعد عهبدوڵڵا) ڕایگەیاند، هەر کەسێک ببێتە سەرۆکى هەرێم ئەگەر ڕەزامەندى پارتى لەسەر نەبێت، ناتوانێت لە هەموو هەرێمى کوردستان دەستەڵاتى هەبێت.
(چنار سەعد عەبدوڵڵا) ئهمهی له ڕێگهی NRTیهوه ڕایگەیاند و جهختی كردهوه، "پارتى سەنگ و قورسایى خۆی هەیە بە تایبەتى لە هەولێر و دهۆک، بۆیە هەر کەسێک کە دەبێتە سەرۆکى هەرێم دەبێت ڕەزامەندیى پارتى لەسەر بێت".
ئهو ئەندامهى سەرکردایەتیى پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشى "پارتى لەسەر داواى لایەنەکانى پێشووى ئۆپۆزسیۆن ئامادەیى پیشان دا سازان لەسەر دەستوور بکرێت، بەڵام ئێستا ئەوان لەسەر پرسى سەرۆکایەتیى هەرێم سازان ڕەت دەکەنەوە".
لە 23 حوزەیراندا دانیشتنى ئاسایى پەرلەمان بەڕێوە چوو، تیایدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ چوار پرۆژەیاساى هەموارکردنەوەى یاساى سەرۆکایەتیى هەرێم کرا، فراکسیۆنى پارتى، تورکمان، مهسیحی، ئاراستهی سێیهم و حیزبی سۆسیالیست بایکۆتى دانیشتنەکەیان کرد و، پێیان وابوو كه، دهبێ وهها پرسێكی گرینگ و نیشتیمانی، سازانی نیشتیمانی له نێوان لایهنهكاندا بكرێت.




