دكتۆر مه‌حموود عوسمان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه سه‌رۆكى هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت

هه‌ولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌داری كورد(دكتۆر مه‌حموود عوسمان) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت؛ ده‌یشڵێت، ''پێم باشه سازانى حزبه‌كان له‌سه‌ر یاسا گرینگه‌كان بكرێت به یاساى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیشه‌وه.''
(دكتۆر مه‌حموود عوسمان) هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، سیسته‌م لاى ئێمه نه په‌رله‌مانییه و نه سه‌رۆكایه‌تییش، به‌ڵكو سیسته‌مێكى حزبیى ڕاسته‌قینه‌یه؛ چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، بریاره گرینگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌درێن.
سیاسه‌تمه‌داری كورد و په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق(دكتۆر مه‌حموود عوسمان) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، له وه‌ڵامی پرسیارگهلێكدا كه ئایا سیسته‌مى په‌رله‌مانى یان سه‌رۆكایه‌تى باشتره بۆ هه‌رێمى كوردستان؟ ڕایگه‌یاندووه، ''بێگومان سیسته‌مى په‌رله‌مانی و به‌تایبه‌تى كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان فره‌حزبییه و له عێراقیش سیسته‌م په‌رله‌مانییه و له‌لایه‌ن كۆمیته‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور كه په‌رله‌مانى هه‌رێم پێكیهێناوه، ئه‌مه بریاریشى لێ دراوه.''
(مه‌حموود عوسمان) زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ڵوه‌سته ده‌كا و ده‌ڵێ، ''له ڕاستیدا سیسته‌م لاى ئێمه نه په‌رله‌مانییه و نه سه‌رۆكایه‌تییش، به‌ڵكو سیسته‌مێكى حزبیى ڕاسته‌قینه‌یه چونكه بریاره گرینگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌درێن.''
ئه‌و ده‌ڵێ، ''گرینگ ئێستا ئه‌وه‌یه چۆن چاكسازى ئه‌م سیسته‌مه بكرێت و، كارى حزبى له كارى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت جیا بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ساڵه‌هایه هه‌موو لایه‌نه‌كان باسى ئه‌كه‌ن به‌ڵام كاریان بۆی نه‌كردووه.''
له‌سه‌ر ئه‌و ناوهڕهیشه كه، ''بۆئه‌وه‌ى سیسته‌م په‌رله‌مانى ڕاسته‌قینه بێت پێویسته سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌كان و بریاربهدهستهكان له‌ناو په‌رله‌مان بن نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى وه‌كو ده‌وڵه‌تانى دیمو‌كراتى دونیا بۆئه‌وه‌ى گرینگى بدرێت به‌م په‌رله‌مانه و ببێته (مرجع) و جێگاى بریاردان و ده‌سته‌ڵاتى باڵا، تا ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ ده‌بێت من پێم باشه سازانى حزبه‌كان له‌سه‌ر یاسا گرینگه‌كان بكرێت به یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمیشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشم كه سه‌رۆكى هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت.''
زریان زیاد




