زێره‌ڤانی: لڤین پرێس سووكایه‌تیی به ئافره‌تانی پێشمه‌رگه و زێڕه‌ڤانى كردووه

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی له راگه‌ییێندراوێكیدا سایتى لڤین ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه به‌وه‌ی كه، به ناونیشانێكى ناشایسته سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ كردووه‌ته‌وه، كه كه‌سایه‌تیى مه‌عنه‌ویی ئافره‌تانى ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى تیرۆر بكات و، به‌و كاره‌شى ده‌یه‌وێت ناوبانگ و كه‌رامه‌تى ئافره‌تانى پێشمه‌رگه له‌كه‌دار بكات.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی:
سایتى لڤین پرێس دوور له هه‌موو ئه‌خلاقێكى كۆمه‌ڵایه‌تیى و پیشه‌ى كارى رۆژنامه‌وانى بابه‌تێكى به‌ناونیشانى: "عارف روشدی و زەعیم عەلی و فازیل میرانی تێدایە... ئەم وێنەی فەوجی کچە زێرەڤانەکانی سەر بە پارتی هەرا دەنێتەوە" له رۆژى 25ى حوزه‌یرانى 2015، كاتژمێر (PM:12:39) به ژماره (27399) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باسى له وێنه‌یه‌ك ده‌كات، كه ژماره‌یه‌ك كچى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تى سیاسیى ده‌رده‌كه‌ون.
سایتى لڤین پرێس، به ناونیشانێكى ناشایسته سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ كردووه‌ته‌وه، كه كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى ئافره‌تانى ریزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى تیرۆر بكات و به‌و كاره‌شى ده‌یه‌وێت ناوبانگ و كه‌رامه‌تى ئافره‌تانى پێشمه‌رگه له‌كه‌دار بكات.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه، سایته‌كه دوور له بنه‌ماى پیشه‌ی كارى رۆژنامه‌وانى و ئه‌خلاقى پیشه‌یی، لۆگۆى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و ئافره‌ته پێشمه‌رگانه سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن و له ریزى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانیدا نین، به‌ڵام سایتى ناوبراو له پێناو شكاندنى شكۆى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى وه‌ك چه‌ند جارى پێشووترى ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه سووكایه‌تى به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى بكات و وێنایه‌كى ناشیرینیان له‌لاى خه‌ڵكى كوردستان بۆ درووست بكات.
پێویسته بوترێت ئه‌مه له كاتێكدایه فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى به درێژایى زیاتر له ساڵێك له شه‌ڕى به‌رگرى سه‌ختدایه له پیرۆزییه‌كانى خاك و خه‌ڵك و دامه‌زراوه سیاسیى و یاساییه‌كانى كوردستان و، له‌و پێناوه‌شدا به ده‌یان ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ى تێكۆشه‌رى شه‌هیید بوون.
مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى نیگه‌رانییه، له رێگه‌ى سایتێكه‌وه و له ناو هه‌رێمى كوردستاندا به ناوى ئازادیى كارى رۆژنامه‌نووسییه‌وه، كه‌سانێك هه‌بن خه‌نجه‌رى ژه‌هراوى له كه‌سایه‌تیى مه‌عنه‌وى پێشمه‌رگه و ئه‌و ئافره‌ته سه‌ربه‌رزانه بوه‌شێنن، كه له سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى له پیرۆزییه‌كانى كوردستان گیانى خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن و، ئێشك ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌روه‌رى و ئارامى و ئاڵاى پیرۆزى كوردستان بپارێزن و، بوونه‌ته شوورایه‌كى پته‌و بۆ پاراستنى كوردستان له په‌لامار و مه‌ترسییه‌كانى گرووپێكى تیرۆریستى وه‌ك داعش.
لێره‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك روونی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سایتى لڤین پرێس یه‌كه‌مجارى نییه به‌و شێوه‌یه سووكایه‌تى به هێزى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یى زێڕه‌ڤانى ده‌كات و هه‌وڵى ناوزڕاندنى پێشمه‌رگه ده‌دات، هه‌ر بۆیه رێككارى یاسایى له دژى ئه‌و سایته ده‌گرینه به‌ر و به مافى خۆمانى ده‌زانیین له رێگه‌ى یاسا و دادگاوه پارێزگارى له شكۆ و كه‌سایه‌تیى مه‌عنه‌وى هێزى پێشمه‌رگه و ئافره‌تانى ریزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بكه‌ین.
راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى
هه‌ولێر 25/6/2015




