له سێ گوند مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان بۆمباران ده‌كرێن

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مشه‌و له سێ گوندی میحوه‌ری خازر، له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، چه‌ند جارێك مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان موشه‌كباران كران و زیانی زۆری گیانی و ماددییان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یێنراوێكی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، سه‌عات 9:00ی ئه‌مشه‌و له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورس و، به هه‌ماهه‌نگیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریسانی داعشان له هه‌ر سێ گونده‌كانی وه‌رده‌ك و، گه‌زه‌كان و توله‌به‌نی میحوه‌ری خازر، 5 جار موشه‌كباران كران.
به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له ئه‌نجامی موشه‌كبارانكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان له هه‌ر سێ گونده‌كه، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی و گیانییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.




