د. تارق گه‌ردى ئه‌وانه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌یان خوڵقاند ئاخیره‌كه‌ی ده‌بێ چاوساغێك ده‌ستیان بگرێ

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌یێنێت گۆڕان و یه‌كێتى و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ هەق وا بوو بەر لەوەی ئەو کارەیان كردبا، پرسیان بە لیژنه‌ى ده‌ستوور کردبا، كه نوێنه‌رى گشت لایه‌نێكى تێدایە.
(د. تارق گه‌ردى) ئه‌ندامە كوردی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: " چه‌ند فراكسیۆنێك به پێشكه‌شكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، ئەو قەیرانەیان نایەوە وا دیتمان؛ جا خۆی پرۆژه‌كانی ئەو لایەنانە یەک ناگرنەوە و، هه‌ر یه‌كه و به بیر و ئایدۆلۆژیا و مه‌به‌ستێكه‌وه پڕۆژه‌كه‌ى خستووەتە گۆڕێ! دیارە دەیانەوێ سەرنجی جەماوەری پێ ڕابکشێن؛ به بڕواى ئێمه‌ى یاساناس ئه‌م پڕۆژانه یەک ناگرنەوە و، نابن به یه‌ك پرۆژه و، ئەو لایەنانە خۆیشیان لێیان دەبێتە ناکۆکی."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "به بۆچوونى من ئەوانەی ئه‌م بارودۆخه‌یان خوڵقاند، په‌رله‌مانى كوردستان بەرەو هەڵدێر دەبەن؛ ئاخرییەکەیشی هەر دەبێ چاوساغیک دەستیان بگرێ و، لێ نەگەڕێ هەڵبدێرێن؛ ئەو چاوساغیشە هەر پارتییە."
(گه‌ردى) پێشنیازیشى كرد: "لیژنه‌ى ده‌ستوور فره‌لایه‌نه و بێجگە له ئه‌ندامانى گشت لایه‌نەکان، كه‌سانى زانستەوان (ئه‌كادیمک) و به‌توانایشی تێدایه؛ پێویسته پەلەی لێ بکەن و بە ماوه‌ى حه‌فته‌یه‌ك بنه‌ما دەستوورییەکانی حوكمڕانیی ئاینده له هه‌رێم و، شێوازى دانان و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم دابڕێژن، بەشکەم زووتر ئەم قەیرانە ببڕێتەوە. ئەوجا بە سازان یاسای سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم دابڕێژینه‌وه یان هه‌مواری بكه‌ینه‌وه و، ببێتە خێر بۆ هەموو کوردستان. مادامەکینێ هه‌موو لایه‌ك باس له سازان ده‌كه‌ین، با بەو گفتوگۆ و سازانە لەم ڕێگا تاریكه ڕزگارمان ببێت."
نه‌شوان به‌رزنجى




