دەبێ حکوومەتی عێراق وەڵامی هەبێ

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، بڕیاره به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێم داواى ڕوونكردنه‌وه له به‌غدا بكات بزانێ لەبەرچى بە ڕێككه‌وتنەکەى هه‌ولێر ـ به‌غداوە پاپەند نییە؟
(د. ئه‌رده‌ڵان نووره‌دینی) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "چوارشه‌ممه‌ى دابێ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و، چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك تاوتوێ ده‌كرێت. بڕیاره به‌م نزیكانه شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بزانێ لەبەرچی حكوومه‌تى عێراق پابه‌ند نییە به ڕێككه‌وتنەکەى هه‌ولێر ــ به‌غداوە، کەچی ڕێککەوتنەکە بووەتە یاسایش و، ده‌بێ به‌غدا پێوەی پابه‌ند بێ، بۆیه ئه‌م جاره حكوومه‌تى هه‌رێم و شاندى هه‌رێمى كوردستان داواكارییەکى فه‌رمى ئاراسته‌ى حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن و ده‌بێت به‌فه‌رمى وه‌ڵامى ئه‌وه بداته‌وه كه بۆچى پابه‌ندى ڕێككه‌وتن نه‌بووه ".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "هێشتا دیار نییە به‌غدا بۆ مانگی دابێ چه‌ندێک پاره‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان داناوه، به‌ڵام هەرچۆنێکیش بێت، هه‌رێم قسه‌ى خۆى هەر ده‌بێت".
كارزان هه‌ورامى




