٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەركردایەتی یەكگرتوو لە بادینان :كۆبوونەوەی پەرلەمان بێئەنجام بوو..تێکچوونی ناوماڵی کورد رەتدەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكگرتوو لە بادینان دەڵێت ئەو پرسانەی گرنگ و هەستیارن و ئایندەی كوردستان دیاری دەكەن، پێویستە پێش ئەوەی چارەیەکی یاساییان بۆ بدۆزرێتەوە، چارەیەكی سیاسییان بۆ بدۆزرێتەوە،  ئەو كۆبوونەوەی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بێئەنجام بوو.

(غازی سه عید) ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "لە كۆبوونەوەکەی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی بڕیار درا پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم بە سازان یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام بە داخەوە ڕۆژی دواتر فراكسیۆنی یەكگرتوو چوونە كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە، كۆبوونەوەی پەرلەمان، لە بەرژەوەندی هیچ حزب و لایەنێكدا نەبوو؛ كۆبوونەوەیەكی بێئەنجامیش بوو؛ ئامادەبوونی فراكسۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێچەوانەی هەڵوێستی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتوو بوو، بە بڕوای زۆربەی ئەندامانی یەكگرتوو، ئەو كارەی  فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەماندا كردی، پێچەوانەی پرنسیب و بڕیاری یەكگرتوو بوو،  ئێمە وەك سەركردایەتی یەكگرتوو لە بادینان هەموو شتێك ڕەت دەكەینەوە كە  ببێتە هۆی تێكچوونی ناوماڵی كورد."
گوتیشی: "پێویستە حزب و لایەنە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسە چارەنووسگۆڕەكان هاوڕا بن و سازان بكەن و یەكڕێزیی خۆیان بپارێزن، هەرێمی كوردستان حكوومەتێکی بنكەفراوانی هەیە و هەموو پۆستەكان بە تەوافق و ڕێككەوتن دابەش كراون، دەبێ پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمیش بە سازان بێت."
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار