٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆکەیەكی ئێف 16ـی عێراق لە ئەمریكا تێك شكا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info-وەزارەتی  بەرگریی  عێراق ڕایگەیاند لە ڕووداوێكدا فڕۆکەیەکی عێراق لە ئەمریكا تێك شکا.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە  كە عێراق فڕۆکەیەكی لە ئەمریكا كەوتووەتە خوارەوە و تێك شكاوە.
لە بەیاننامەكە هاتووە: "ئەم بەیانییە 25/6/2015  فڕۆکەیەكی ئێف 16ـی ئاسمانەهێزی عێراق لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركێكی ڕاهێناندا لە بنكەیەكی ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریكی تێك شكاوە."
دەڵێ فڕۆکەوانەكە نەدۆزراوەتەوە و تیمێك وا بە دوایدا دەگەڕێن.
وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە دوای ڕووداوەكە دەستیان کردووە بە لێكۆڵینەوە بزانن بۆ کەوتووەتە خوارەوە.
یەحیا سابیر


 

هەواڵی پەیوەندیدار