ناتۆ پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق یه‌كلا ده‌كاته‌وه

برۆکسل-KDP.info- ئەمرۆ وەزیرانی بەرگری 28 وڵاتی ئەندام لە پەیمانی باکووری ئاتلانتیک NATO، لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا کۆ بوونەتەوە، ئه‌وان پلان و ستراتیژی پاشه‌ڕۆژی ناتۆ ده‌خه‌نه به‌ر باس و، داوایه‌كی عێراقیش كه گێڕانه‌وه‌ی ناتۆیه وڵاته‌كه‌ی و هاوكاریكردنیانه له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا، تاوتوو ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا (دلاوه‌ر ئاژگه‌یی)، یەکێک لەو مژارە سەرەکیانه‌ی 28 ولاتی ئه‌ندام له ناتۆ باسی لێوه ده‌كه‌ن، بڕیاردانە لە داواکاریی عێراق بۆ گەڕانەوەی ناتۆ بۆ عێراق و هاوکاریکردنی لە شەڕی دژی داعشدا.
ده‌یشڵێت، لە کاتی گەڕانەوەی ناتۆ بۆ عێراق و پێشکەشکردنی هاوکاری بارودۆخی نوێی عێراق لەبەرچاو دەگیرێت و، هاوکارییەکان بۆ هەموو بەشەکانی عێراق دەبێت.
(دلاوه‌ر ئاژگه‌یی) ده‌ڵێت، گرینگە هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا گوشار بخاتە سەر ناتۆ بۆ بەشداریپێکردنی هەرێمی کوردستان لەو هاوکاریانەی لە دوارۆژدا پێشکەش بە عێراقی دەکات.
زریان زیاد




