٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 201 پارچە ئاسەواری دزی و بردنی بۆ سوریا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بارودۆخی شاری مووسڵ دەڵێ، ڕێكخراوە تیرۆریستیەكەی داعش 201 پارچە ئەنتیکەی شارە مێژووییەكانی مووسڵی بردووە بۆ سووریا ببیفرۆشێت؛ لە بۆرودومانیشدا 7 تیرۆریست تێدا چوون.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئەمڕۆی حازرییە، داعش ٢٠١ پارچە ئەنتیکەی لە شوێن و شارە پڕ ئاسەوارەکانی نەمرود و حەزەر و خۆرسیباد لە سنووری شاری مووسڵ، دزیوە و بۆ فرۆش بەرەو سووریای بردووە؛ نەفتەکە کەمە دەیدزێ و دەیفرۆشێ، ئێستا نۆرەی تاڵانفرۆشکردنی ئەنتیکەیە."

فڕۆکە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە شارۆچکەی حەزەردا تێر بۆرودومان كرد و،ا 7 تیرۆریستیان لێیان کوشت."

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش وەکچۆن کردوویانەتە پیشەی خۆیان، ئەمڕۆیش لە سەربازگەی سەلامیە لە رۆژهەڵاتی مووسڵدا 5 كەسیان بە بەرچاوی خەڵکەوە گوللەباران كرد؛ خەتاکەیشیان هەر ئەوەندە بوو مۆبایلیان بە دەستیانەوە بینیبوو! دیارە قسەکردن بە مۆبایل لای داعشان، تاوانە و بە سیخوڕیی دەزانن.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار