دهنگه بهڵێكانی سهرۆك بارزانی گهیشته ٦٢%

سلێمانی-KDP.info- لە ڕاپرسیێکی کەناڵی "ئێن ئاڕ تی"ـدا، کە دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـیە، ٦٢%ـی ڕێژەی بەشداربووانی راپرسییەکە پێیان باشە (سەرۆک بارزانی) جارێکی دی ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ڕاپرسییەکە کە لەژێر ناوی "پێت باشە بارزانی بۆ جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم؟"، تا ئێستا(مەبەست تا کاتی ئامادەکردنی هەواڵەکەیە) ١٠٤١٥٤ كهس دەنگیان داوە، لەو ڕێژەیەیش ٦٤٩٢٥ کەس بە بەڵێ دەنگیان داوە، کە دەکاتە ٦٢%ـی کۆی ڕێژەی دەنگدەران.




