لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور: ماددەی ئایینی ئیسلام بۆچوونی جیاوازی لەسەره.. یهكشهممه كۆ دهبنهوه

ههولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور دەڵێت، تا ئێستا ٢٦ماددەی دەستوور تەواو بووە و تەنیا یەک ماددە ماوە، بهمهیش بنەما سەرەکییەکان تەواو دهبن؛ دواتر دەچینە سەر ماددەکانی باسی ماف و ئازادییەکان.
(فرسەت سۆفی) ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیان نییە وەکو لە ھەندێک میدیادا باسی لێوە کراوە، بەڵکو یەکشەممەی حەفتەی دادێ کۆ دهبنهوه و، تا ئێستا ٢٦ماددەیان تەواو کردووە.''
(سۆفی) گوتی: "بنەما سەرەکییەکانیان تەواو کردوون، تەنیا یەک ماددەی کە باسی ئایینی ئیسلام دەکات ماوە و ھەندێک بۆچوونی جیاوازی لەسەر ھەیە.''
ئهو ئەندامهی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور ڕوونیشی کردەوە، ھەرکاتێک ئەو ماددەی باسی ئایین دەکات تەواو بێت، دەچنە سەر ماددەکانی كه باسی ماف و ئازادییەکان دەکات.
بڵند ئیبراھیم




