٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ٥٠ئەفسەر و پۆلیس و ھاووڵاتی سڤیلی گوللەنباران کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی  لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش سەربازگەیەکیان تەقاندەوە و٥٠ئەفسەر و پۆلیس و ھاووڵاتی مەدەنیان گوللەرباران کردووە.

(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی  لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستانی بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند كه‌، تیرۆریستانی داعش سەبازگەی پۆلیسی ناوخۆیی لە ناحیەی شوراى باشووری موسڵیان تەقاندەوە. ھەر ئەمڕۆ داعش ١٠پۆلیسی مووسڵی لە ناحیەی شورا گوللەباران کرد.

گوتیشی، لە ناوچەی شەلالات تیرۆریستانی داعش ٤٠کەسی دیکەیان گوللەباران کرد، کە لەنێویاندا ١٠گەورەئەفسەری پۆلیسی فیدرالی ھەیە و، ئەوانەی دیکەش فەرمانبەر و سڤیلن.

به‌ گوته‌ی (ڕه‌جه‌ب)، تەرمی ئەوانەی گوللەرباران کراون رەوانەی پزیشکی دادوەری مووسڵ کراون.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار