ئومێد خۆشناو: ته‌نیا لایه‌نداره‌کان بانگهێشته‌که‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان قبووڵ كرد

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، ئه‌و ڕۆژه-مه‌به‌ست ٢٣ی حوزێرانه- سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ چه‌ند مه‌رامێک هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆهێنانی کۆنسووڵی وڵاتان بۆ په‌رله‌مان، که‌چی به ئه‌ندازه‌ی سه‌رۆکی ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێنه‌کرا. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، ئه‌وه ته‌نیا لایه‌نداره‌کان بوون بانگهێشته‌که‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان قبووڵ كرد.
(ئومێد خۆشناو) له په‌یجی تایبتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، زۆر جار شایه‌دحاڵی ئه‌وه بوومه که ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌نجامدانی سیمینارێک یان کۆنفراسێک، له ڕێگای ته‌نها ئیمێڵێکه‌وه زۆرترین کۆنسووڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی میوانداری کردووه؛ که‌چی ئه‌و ڕۆژه سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ چه‌ند مه‌رامێک هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆهێنانی کۆنسووڵی وڵاتان بۆ په‌رله‌مان، که‌چی به ئه‌ندازه‌ی سه‌رۆکی ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێنه‌کرا.
به گوته‌ی (خۆشناو)، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه کۆمه‌ڵێک مانا و مه‌دلولی هه‌یه، ساده‌ترین تێگه‌یشتن ئه‌وه‌یه کاتێک سه‌رۆکی په‌رله‌مان بێلایه‌نی له ده‌ست ده‌دات، ته‌نها لایه‌نداره‌کانی بانگهێشته‌که‌ی قبووڵ ده‌که‌ن، لێ با لێی گه‌ڕێین زۆر ڕاستی تریش ماون له داهاتوودا ڕای گشتی پێی ئاشنا ده‌بێت.
هاوكات نووسیویه‌تی، هه‌روه‌ها شکسته‌کانی کۆبوونه‌وه بێئه‌نجام و ئاکامه‌که‌ی ڕۆژی٢٣ی مانگ زۆرن ده‌رباره‌یان قسه بکه‌ین، ئه‌مه‌ش هێدی هێدی، هیچ په‌له‌مان نییه له باسکردنیان.




