داعش ڕهمهكیانه تهقهیان له خهڵكی کۆبانێ كردووه.. 25 كهس شههید بوون

کۆبانێ -KDP.info- نوێنەرێ کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێمی کوردستان دهڵێت، داعش لە رێگەی فەرمییەوە ھاتبوونە ناو کۆبانێ، بەڵام ھێزەکانی ئێمە بە تووندی روبەڕوویان بوونەتەوە و رێگریان لێ کردوونە، لە چەند سهعاتی داھاتوویشدا جارێکی دیکە کۆبانێ لە داعش پاک دەکرێتەوە.
نوێنەرێ کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێمی کوردستان (فەتحولا حوسینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش کە بەدەیان بوونە لەدەروازەی فەرمیی ھاتوونە بۆ ناو کۆبانێ و بەشێوەیەکی رەمەکی تەقەیان لە ھاووڵاتیانی سڤیل کردووە و زیاتر 25شەھید و40بریندار ھەیە و لەئێستایشدا داعش شکستی ھێناوە و شەڕەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و، لە چەند سهعاتی داھاتوودا کۆبانێ لە داعش پاک دەکرێتەوە.
نوێنەرێ کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە دەرگای فەرمیی مشتەنوور داعش چوونەتە ناو کۆبانێوه کە دەرگای فەرمییە، ئەمەش وەکو کاردانەوەیە لەو شکستانەی كه له گرێ سپی و عەین عیسا و گەمارۆی سەر ڕهققە بردوویانه.
(حوسێنی) ڕوونیشی کردەوە، لەو ھێرشەدا بە دەیان له تیرۆریستانی داعش کوژراون و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
بڵند ئیبراھیم




