"پارتى باوەڕی به سازانە"

هه‌ولێر -KDP.infoگوته‌بێژى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به پێكه‌وه‌ژیانى سیاسیی لایه‌نه‌كان ده‌كات و پێى وایه دەبێ لەم کوردستانەدا هه‌موومان پێكه‌وه بسازێین نەک لایه‌نێك خۆی بسەپێنێت بەسەر لایه‌نێكى دیكەدا.
(محه‌مه‌د عه‌لى) گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى لە پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پارتى له ڕوانگه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى له هه‌رێمى كوردستان خۆى به به‌شێكی سه‌ره‌كى و گرنگی ده‌سكه‌وته‌كانى كوردستان ده‌زانێت؛ سەرەڕای ئەوە کورسییەکانی پارتى لە په‌رله‌ماندا لە هەمووان زیاترە كه‌چى به ته‌نیا حكوومه‌تى پێك نه‌هێناوه و، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی کە باوه‌ڕى به شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌كاركردن هه‌بووه.
گوتیشی: "هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌ویست پارتى وا نیشان بده‌ن كه كۆبوونه‌وه و پڕۆژه‌ى حزبه‌كانی پێ قەبووڵ ناكرێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه ئێستا له‌وه تێگه‌یشتوون كه پارتى تاكه ئامانجى پێكه‌وه‌كاركردن و ئاشتى و برایه‌تییه، ئه‌گه‌رنا پارتى له زۆر پۆستى خۆى له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیشدا خۆش بووه بۆ لایه‌نه‌كانى دیكه، چونكه باوه‌ڕى به مهبدهئى ته‌وافوق و پێكه‌وه‌ژیان هه‌بووه".
دەیشڵێت: "زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان بۆیان دهركەوت پارتى كه چۆن هه‌میشه پێ‌داگر بووه له‌سه‌ر سازان، ئا واش پێداگره له‌سه‌ر پێكه‌وه‌كاركردن و ژیانى سیاسیی هاوبه‌ش؛ جا با هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بن که ڕێگا نادرێت ئیراده‌ى حزبى و تاكهحزبى به‌سه‌ر هیچ بڕگه‌یه‌كى په‌رله‌ماندا بسه‌پێنرێت".
كارزان هه‌ورامى




