٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەقینەوەیەك لە مەندەلی 35 كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەندەلی-KDP.info- ئەمڕۆ لە شارەدێی مەندەلی نزیك شاری خانەقین، لە تەقینەوەیەک لە نزیک ماڵی کەسایەتییەکی هۆزە عەرەبێکدا 35 هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.

(ئازاد مەندەلاوی)، سەرۆكی لیژنەی ئەنجوومەنی شارەدێی مەندەلی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكان وای ڕاگەیاند: "لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی نزیک ماڵی کەسایەتییەکی هۆزە عەرەبێکی شارەدێی مەندەلی لە نزیك شاری خانەقیندا، 35 هاووڵاتی كوشتە و بریندار بوون."

گوتیشی تیرۆریستان لەو کردەوە ڕەشکوژییەدا ئۆتۆمبێلێکی بومبڕێژكراویان لە نزیك ماڵی كەسایەتییەكی هۆزی نەدا لە گوندی 'هەیسەم‌علێوی'ـدا تەقاندووەتەوە و، بووە هۆی کوژرانی 14 هاووڵاتی و بریندارکەوتنی 21 كەسی دیكە کە برینی هەندێكیان زۆر سەختە."

کاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار