"هیوادارین به‌غدا ناچارمان نه‌كات ئاخربڕیارى خۆمان له ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه بده‌ین"

هه‌ولێر- KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕه‌خنه له بێده‌نگیی عێراق به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "به ڕێككه‌تنه‌كە پابه‌ند نەبوونە، هیوایش دەخوازێ کە بەغدا ناچاریان نەکات ئاخربڕیار لەبارەی رێککەوتنەکەوە بدەن".
(خۆشه‌وى خه‌لیل) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌رێم وا خەریکە بێ‌وچان ڕێككه‌وتنەکەى هه‌ولێر و به‌غدای جێبه‌جێ دەکات و بە قسە و بە کردەوەیش پابه‌ندین، به‌ڵام به داخه‌وه به‌غدا هێشتایش هەر پابەند نییە بە ڕێككه‌وتنه‌وه‌کەوە، ناچارین له ده‌ستپێكی خولى نوێى په‌رله‌ماندا لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان یان لیسته كورده‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا به سیاسه‌تى به‌غدادا بچینەوە و، زۆر بۆ (عه‌بادى) بهێنین مل بدەنە ڕێككه‌وتنەکەى هه‌ولێر و به‌غدا؛ بڕیاره له دانیشتى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌ت بكرێت كه ڕوونكردنه‌وه بده‌ن و، هۆكارى پابه‌ندنه‌بوونەکەیان ڕوون بكه‌نه‌وه".
گوتیشى: "ئێمه په‌یاممان داوه‌ته به‌غدا ئه‌گه‌رهاتو پابه‌ندنى ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو مانگى دابێ مژارى دیكه ده‌خرێته به‌رده‌ممان له‌وانه سه‌ربه‌خۆییی ئابوورى و سەربەخۆ فرۆشتنى نه‌وت؛ جا هیوادارین به‌غدا نه‌یگه‌یێنێتە ئه‌و ئاسته‌ى كه ئاخر بڕیاری خۆمان بده‌ین".
بۆ پاره بۆ حه‌شدى‌شه‌عبى هه‌یه ئه‌ى بۆ پێشمه‌رگه بۆ نییه
هەر سەبارەت بە بەغدا (شێروان عه‌بدولڕەحمان دینۆ) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "لێره‌وله‌وێ ده‌بیسین كه بوودجه‌ى تایبه‌ت بۆ حه‌شدى‌شه‌عبى دانراوه له كاتێكدا عێراق به ئێمه ده‌ڵێت پاره‌مان نییه! گرفتى نەختینەمان هه‌یه! ئه‌ى باشه بۆچى گرفتى نەختینە (سیوله) به‌س بۆ بودجه‌ى پێشمه‌رگه هه‌یه؛ پێشمه‌رگه تا ئێستا ئه‌وه‌ى کردوویەتی له‌سه‌ر شانى خۆیان و حكوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بووه؛ له كاتێكدا 7 مانگه ڕێككه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه، بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هێزى پێشمه‌رگه دابنرێت ئه‌مه خێر نییه به‌غدا پێمانى بکات، به‌ڵكو بووه‌ته بڕگه‌یه‌كى یاسایى و له یاسای میزایینه‌ى 2015 عێراقدا جێگر كراوه، ئه‌گه‌ر به‌غدا بیانووى له‌سه‌ر نه‌ناردنى نه‌وت هه‌بێت ئه‌ى خۆ پێشمه‌رگه و ئه‌و بوودجه‌ى له‌سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه چ په‌یوه‌ندیه‌كى به بابه‌تى نه‌وته‌وه هه‌یه ".
گوتیشى: "به‌غدا سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى لایه ئه‌گه‌ر به‌پێى یاسابێت ده‌بێت بیداته‌وه به كوردستان ئه‌گه‌ر وه‌ك ده‌سه‌ڵات داریش نایدات ئه‌وه ده‌ستوورى عێراق پێشێل ده‌كات".
كارزان هه‌ورامی




