٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پشوی پەرلەمان تەواو..نۆرەی یاسایی لێبوردنی گشتییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئه‌ندامە كوردێکی‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت حه‌فته‌ى دادێ پشووى پەرلەمانتاران تەواو دەبێت و دەچنەوە سەر کاری خۆیان.

(د. ئه‌شواق جاف) په‌رله‌مانتارە كوردی ئه‌نجوومه‌نى نوێنەرانى عێراق، به‌‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌ فه‌رمی ئاگادار كراوینەتەوە ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ (1/7) یه‌كه‌م ڕۆژى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنەرانى عێراق ده‌بێت؛ دیارە ماوه‌ى مانگێكە له‌ پشووداینە."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنەرانى عێراق گوتیشى: "گه‌رمترین پڕۆژه‌ كه‌ ئێستا باسى لێوه‌ ده‌كرێت یاساى لێبوردنى گشتییه‌ له‌گه‌ڵ سێ پڕۆژه‌یاساى گرنگی تر؛ له‌وانه‌ پڕۆژه‌یاساى‌ پاسه‌وانى نیشتمانى و دادگاى فیدراڵى و یه‌كسانى و دادگه‌رى (المساءلة‌ والعداله‌)  بۆ ئه‌م خوله‌ بخرێته‌ كارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنەرانى عێراقەوە، تا بتوانرێت ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه‌ش په‌سه‌ند بكرێت، چونكه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه‌‌ زۆر گرنگن.
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار