دوو مۆڵگەی دیکەی داعش وێران کران

ئاسکێ -KDP.info- ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، چه‌ند جارێك دوو باره‌گای تیرۆریستانیان له گوندی حه‌له‌بییەدا، بۆمباران كرد و زۆریان لێ کوشتن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 24/6/2015، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له گوندی (حه‌له‌بییه)ی ڕۆژهه‌ڵاتی دووڕیانی ئاسكی مووسڵ ــ كه‌سكێ، لە میحوه‌ری ڕۆژاوای دیجلەدا، پێنج جار دوو باره‌گای تیرۆریستانی داعشیان کوتا.
لە سەعات 4:20ـەوە هەتا 4:50 خوله‌كی ئەم دوانیوەڕیە، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورس و به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، 5 جار دوو باره‌گای تیرۆریستانیان بۆردومان كردووه و مۆڵگەکان وێران کران، به پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و، بە قسەی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له‌و بۆردومانه‌دا تیرۆریستانی داعش زیانێكی زۆریان کردووە.




