٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گرووپێكی تیرۆریستان له‌ ناو ‌بران

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای دیجلە-KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، گرووپێكی تیرۆریستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپیمانانەوە، كرانه‌ ئامانج و له‌ ناو بران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەقید (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سه‌عات 2:55 خوله‌كی ەبرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، گرووپێكی تیرۆریستی داعش له‌ گوندی ته‌شتێ به‌رامبه‌ر دووڕێیانی كه‌سكێی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌ چه‌كی قورس و به‌ هه‌ماهه‌نگیی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، بۆردوومان كران و سه‌رجه‌می تیرۆریسته‌كان كوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار