دیندار دۆسكى دهستى له یهكگرتووى ئیسلامى كێشایهوه

دهۆك-KDP.info- (د.دیندار دۆسكى) ئهندامى مهكتهبى ساسیى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ نامهى دهستلهكاركێشانهوهی دایه دهست سهركردایهتیى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان.
(د.دیندار دۆسكى) ئهندامى مهكتهبى سیاسیى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان، به ماڵپهرى فهرمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگهیاند: "ئهمرۆ نامهى دهستلهكاركێشانهوهم دایه دهست سهركردایهتیى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان.
(دۆسکی) کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامییە، باوەڕی وایە کە، بەشداریی فڕاکسیۆنەکەیان لە وەها کۆبوونەوەیەکی وەک دێنێی پەرلەماندا، بە تایبەت کە پرسێکی نیشتیمانی و چارەنووسساز بخاتە بەر باسەوە و تەوافوقی سیاسیشی لەسەر نەبێت، ئەوا کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە نەک چارەیان بکات؛ هەر بۆیە هەڵوێستی نەرێنییان بۆ ئەم بەشدارییەیان هەبووە.
دوێنێ سێشەممە، چوار لایەنی سیاسیی نێو پەرلەمانی کوردستان(گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەل) بێ ڕەچاوگرتنی پرەنسیپی سازانی نیشتیمانی بۆ پرسە نیشتیمانییەکان کە پێشتر هەموان بانگەشەیان بۆی دەکرد، خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ پڕۆژەیاسای یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد و، بەو هۆیەوە پارتیی دیموکراتی کوردستان، تورکمان، مەسیحی، ئاراستەی سێیەم و سۆشیالیست، بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد و بزووتنەوەی ئیسلامیش کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کە بێسازان ساز دا، دایە بەر ڕەخنە.
هەر دوێنێ، سەرکردایەتیی یەکگرتوو لە بادینان، بە بەشداریی فڕاکسیۆنەکەیان لە وەها کۆبوونەوەیەک دایە بەر ڕەخنە، چونکە وەک ئەوان (کە دیندار دۆسکی یەکێکیان بوو) باسیان لێوە کرد، ئەم کارە کە بێ سازان کراوە و، رای سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر نەبووە، جێی نیگەرانییە، چونکە ناشێت دەربارەی پرسێکی گرینگ و نیشتیمانی دەبێ تەوافوق هەبێ هەروەک چۆن پێشتر لەبارەیەوە ڕێککەوتووین؛ دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەگرتوو پێوەندی بە هەمان پرسەوە هەیە.
زانیاریى زیاتر بڵاو دهكهینهوه




