٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 35کەسی لەناو قەفەسێکدا خنکاند

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سه‌رچاوه‌یه‌كی ئگادار له‌ دۆخی مووسڵ ڕایگەیاند، داعش لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا زیاتر لە 30کەسی لەنێو قەفەسێکدا خستووەتە ژێ ئاوه‌وه‌ و خنکاندوونی.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەماوەی سێ ڕۆژدا و لە ئولومپیادی مووسل لە ڕۆژئاوا، ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش، بە شێوزێکی نوێ و لەنێو قەفەسێکدا، زیاتر لە 35کەسیان دوای چەندین جار خستنە ژێر ئاوه‌وه‌ خنکاندووە، چونکە ملیان نەداوەتە فەرمانەکانی داعش.

(مەموزینی) گوتیشی، ئەو کەسانەی خنكێندراون چه‌ند ئافرەتێكیشیان له‌گه‌ڵدا بووه‌.

لەلایەکی دیکەوە داعش ئەمڕۆ زیاتر لە 206کەسیان لە شاری مووسل دەستگر کردووە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانیان کردوون و بەزۆر خۆێنیان لێ سەندوون، چونکە ڕەوشیان زۆر خراپە و ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستی برینداریان هەیە.

هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار