به ڤیدیۆ.. هێمن هه‌ورامی: ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دووڕوویی په‌یامه سیاسییه‌كانی ده‌رخست

هه‌ولێر-KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌ماندا رووی دا، په‌یامێك بوو دووڕوویی په‌یامی سیاسیی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌رخست كه سازانیان تێك دا؛ هاوكات په‌یامێك بوو مه‌به‌ست لێی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی بوو له‌سه‌ر جیۆگرافیای ده‌نگده‌ر له سنووری پارێزگای سلێمانیدا، هه‌ولێك بوو بۆ ئیداره‌كردن به قه‌یران.
له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن ئار تیدا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م لایه‌نانه به‌بێ پارتی، توركمان، مه‌سیحی و ئاراسته‌ی سێیه‌م و كهوتله‌كانی تر كردیان، نمایشێكی سیاسیی ئیعلامی بوو، په‌یامێك بوو مه‌به‌ست لێی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی بوو له‌سه‌ر جیۆگرافیای ده‌نگده‌ر له سنووری پارێزگای سلێمانیدا، هه‌ولێك بوو بۆ ئیداره‌كردن به قه‌یران، هه‌ڵبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كه كوردستان له‌گه‌ل داعش له شه‌ڕدایه و ئابڵۆقه‌ی ئابووریی حكوومه‌تی عێراقی له‌سه‌ره، ئه‌وان په‌یامێكیاندا به پارتیی دیموكراتی كوردستان تا له پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خاوی بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌زانن كه وه‌ها دۆخێك هاتووه‌ته ئاراوه كه خه‌ریكه له‌سه‌ر ده‌ستی پارتیی دیموكراتی كوردستان و له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی لایه‌نه‌كانی دی كوردستان به ئامانجی خۆی ده‌گات، به داخه‌وه ئه‌وان ڕێگری ده‌كه‌ن.،
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان(هێمن هه‌ورامی) ده‌پرسێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه كه به راستی له خه‌م پرسی سه‌ربه‌خۆییدان ده‌بوایه له‌م ساته مێژووییه‌دا یه‌كڕیزیی نیشتیمانی تێك نه‌ده‌ن و سازانی نیشتیمانی تێك نه‌درێ و، ده‌بوایه پێكه‌وه پرسی گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ربه‌خۆییمان به ئاكام بگه‌یاندبوایه. ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، تێكدانی سازانه به‌و واتایه‌ی كه لیژنه‌ی ده‌ستووری هه‌یه ئه‌م پرسانه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، بڕیاریش بوو گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام بن، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كه له گردێكه‌وه دانیشتووه، خۆی گوتی كه ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و له نێوان لایه‌نه‌كاندا له‌سه‌ر پرسه گرنگه نیشتیمانییه‌كان سازان هه‌بێ، ئینجا ببرێته په‌رله‌مان و له‌وێ به یاسایی بكرێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕشكاوانه‌یش گوتی، ئه‌وان به خه‌یاڵی خاوی خۆیان ویستیان له‌م ڕێگه‌یه‌وه په‌یامێك به پارتی بگه‌یه‌نن كه، ده‌توانن له قاڵبی بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره بوو بۆ پارتی، چونكه، خولی ئێستای ته‌شریعی شه‌ش حه‌وت ڕۆژێكی ماوه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به یه‌ك ڕۆژ شه‌ش پڕۆژه‌یاسا بخه‌نه ڕوو، ئاخر ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه، باشه كه‌ی راده‌ستی لیژنه‌ی یاساییان ده‌كه‌ن و، لیژنه‌ی یاساییش كه له‌باره‌یه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه؟!
(هه‌ورامی) گوتیشی، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌ماندا رووی دا، سه‌ركه‌وتن بوو بۆ پارتی و شكست بوو بۆ ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه: چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان كه به خه‌ڵكیان گوت سازانی نیشتیمانی و هه‌ر یاسایه‌ك كه ڕه‌هه‌ندی نیشیمانی هه‌بێ ده‌بێ به سازان بێ، چوار ساڵی ئارام، هه‌وڵدان بۆ یه‌كڕیزی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه په‌یامێك بوو دووڕوویی ئه‌م په‌یامه سیاسیه‌ی ده‌رخست؛ هاوكات ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئیدیعایان بۆی ده‌كرد كه پارتی گرژی دروست ده‌كا و عه‌سكه‌ر به كار ده‌هێنێ، هه‌ڵبه‌ت كه وا ده‌رنه‌چوو، ئاخر پارتی كه خاوه‌نی 60هه‌زار شه‌هیده په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم به هیی خۆی ده‌زانێ و هه‌رگیز وه‌ها كارێكی بۆ خۆی به ڕه‌وا نابینێ.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، جیاوازیی پارتی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌مڕۆ و بێسازان ویستیان پرسێكی گرینگی نیشتیمانی تێپه‌ڕێنن ئه‌وه‌یه كه، ئێمه ده‌مانه‌وێ پڕۆسه‌ی ده‌وڵه‌سازی بۆ كوردستان دروست بكه‌ین و، نامانه‌وێ له ئێسته‌وه سۆزی ده‌نگده‌ر بۆ دوو ساڵی دی بجووڵێنین؛ به‌ڵام ئه‌وان به‌داخه‌وه كار له‌سه‌ر سۆزی ده‌نگده‌ر بۆ دوو ساڵی تر ده‌كه‌ن و، هه‌روه‌ها ئه‌وان له‌ژێر زه‌بری قه‌یرانی ناوخۆیی حیزبه‌كانیاندا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌زانن كه دوای ساڵێك له به‌شدارییان له حكوومه‌ت و ئه‌و به‌ڵێنه گه‌وره‌یه‌ی كه به ده‌نگده‌رانیان دا و، ئێستایش كه ناتوانن به دی بێنن، له ڕێی خوڵقاندنی ئه‌م قه‌یرانانه‌وه ده‌یانه‌وێ قه‌یارنێكی ئاوا بسازانێن و هه‌رێمی كوردستانی تێ بكه‌وێ.
زریان زیاد




