٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خورماتوو دوو هاووڵاتی ڕەشکوژ کران

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خورماتوودا، هەمدیس چەند چەكدارێکی ماتۆڕسوار، عەرەبێک و توركمانێکیشیان ڕەشکوژ کرد.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی خورماتوو بە ماڵپەڕی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خورماتوودا دوو كەس هەر یەکە و لە شوێنێکدا ڕەشکوژ کران."

سەرچاوەكە گوتیشی: "لە كردەوەی یەكەمدا ماتۆڕسوارێک عەرەبە هاووڵاتییەکەی سوننەی ڕەشکوژ کرد. لە كردەوەی دووەمیشدا چەند چەكدارێکی کەسنەناس، توركمانێکی شیعەمەزەبیان دایە بەر گوللە و كوشتیان! ئەم یەکەم جارە تورکمانی شیعە ڕەشکوژ بکرێت."

لەوەتی چەكدارانی شیعە هاتوونەتە ناوچەكە، ڕۆژ نییە عەرەب و تورکمانێکی سوننەمەزەب ڕەشکوژ نەکرێت؛ بە تایبەت ئەوانەیان وا بە ئاوارەیی هاتوونەتە ئێرە.
 
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار