هاووڵاتیان: چوارلایەنەکە ئەمڕۆ بۆ مەرامی حزبی و پشت‌کردن لە بەرژەوەندیی کوردستان کاریان کرد

هەولێر-KDP.info-هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان نیگەرانن و بۆچوونیان وایە کە ئەو چوار لایەنەی ئەمڕۆ (کۆمەڵ، یەکگرتوو، گۆڕان، یەکێتی) بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان و پشت‌کردن لە بەرژەوەندیی خەڵک پڕۆژەیان تێپەڕاند.
ئه‌و كاره‌ى كرا له به‌رژه‌وه‌ندى هیچ كه‌سێكى خەڵکی ئەم كوردستان نییه
(هێرش ڕه‌شید) چالاكوانى بوارى مه‌ده‌نى و هاووڵاتی له شارى دهۆك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌موومان چاوه‌ڕێ بووین په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ى هه‌یه دابنیشن بۆ باشتركردنى ڕه‌وش و گوزه‌رانى خه‌ڵك و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه له سه‌نگه‌ردان؛ ڕۆژانه شه‌هید و بریندار ده‌ده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ى كوردستان به ئارامى بژیێت كه نوێنه‌ریانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ماف له خه‌ڵكى وه‌ربگرنه‌وه له هه‌ر و‌ڵاتێكیشدا كه تووشى شه‌ڕێكى وا ده‌بن بارى له ناكاو ڕاده‌گه‌یێنن هه‌موو كارى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ڕاده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له خاكى خۆى بكات؛ بۆیه له‌و قۆناغه پێویسته له‌سه‌ر گشت فراكسیۆنه‌كانى كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كده‌نگ بن و كاره‌كانیان به سازان به‌ڕێوه ببه‌ن؛ كورد ئه‌مڕۆ بۆ ته‌واوى جیهان سه‌لماندى كه به‌رگرى له ته‌واوى جیهان ده‌كه‌ین."
.
هەروەک گوتیشی کە: " ئه‌و كاره‌ى كرا له به‌رژه‌وه‌ندى هیچ كه‌سێكى خەڵکی ئەم كوردستان نییه."
په‌رله‌مانى كوردستان ته‌واوى میلله‌تى كوردى نا‌ئومێد كرد
هاوو‌ڵاتى (عێزه‌دین شه‌مسه‌دین) كه دانیشتووى شاروچكه‌ى به‌ڕده‌ڕه‌شه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌م ڕووداوه‌ى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى كوردستان ته‌واوى میلله‌تى كوردى نا‌ئومێد كرد؛ چونكه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانه چۆنن هه‌موو لایه‌ك حكوومه‌ت پێکە‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئا وایش بۆ پرسه نه‌تەوه‌یى و نشتیمانییه‌كان سازان و گفتوگۆ بكرێت؛ خۆم وه‌كو هاووڵاتییه‌ك له به‌یانییه‌وه نیگه‌رانم چونكه ناكرێت گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى نێو په‌رله‌مان پشتگوێ بخرێت و سازانى له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، كه له هیچ کوێ شتى وا نەبووە و نابێ."
(عێزەدین) گوتیشی: " ئه‌مڕۆ به‌دیار كه‌وت كه ئه‌مانه بۆ خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كار ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ مه‌رامى ته‌سكە حزبییەکەی خۆیان و دلخۆشكردنى دژمنانى كوردستان کار دەکەن؛ ئه‌م بارودۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستانیشیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، نەسازان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى پارتیى خه‌ڵكى كوردستانى تووره كردووه، هیوادارم به خۆیاندا بچنه‌وه پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان تووڕه ببێت."
پێویسته لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیراده‌ى خه‌ڵك
(عه‌تا شێخ ئه‌حمه‌د) سلێمانی دەرباره‌ى ئه‌و بابه‌ته به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دیاره پێشكه‌شكردنى پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانى نێو پەرلەمان سه‌باره‌ت به پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم بۆ خۆى لابردنى كارى ئه‌و لیژنه‌یه كه بۆ ده‌ستوور به ته‌وافوق دروست كراوه له‌نێوان لایه‌نه‌كان دواتریش خوێندنه‌وه بكرێت بۆ پڕۆژه‌كه به غیابى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى پەرلەمانى كه پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانه، هه‌ڵه‌یه‌كى تره؛ به تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ى ئێستا كه هه‌رێمه‌كه‌مان له به‌رده‌م گوڕانكارى و هه‌ڕه‌شه و جه‌نگێكى قورسى نه‌یاراندایه، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌كو پۆڵا به‌ره‌وڕووى ئه‌و تیرۆرستانه ڕاوه‌ستاون، بۆیه له‌م كاته ئه‌ركى مێژووییى لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان ئه‌وه‌یه یه‌كڕێزى و كۆده‌نگى و له هه‌وڵى سه‌رخستنى گوتارى نیشتمانى بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆى ئه‌و ناوچه‌یه له به‌رده‌م گۆڕانكارى گه‌وره‌دایه؛ ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌مریكا بكه‌ین له‌و كاته‌ى بۆ شه‌ڕى تیرۆر خۆیان ئاماده كرد، به‌م هه‌موو گه‌وره‌یه به‌ڵام هاوپه‌یمانى دروست كرد كه خۆى له زیاتر له 30 ده‌وڵه‌تدا ده‌بینێته‌وه، سعوودیه‌كانیش له‌و كاته‌ى هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت به‌رامبه‌ر به حوسیه‌كان دیسان خۆیان له هاوپه‌یمانیه‌تێكى عه‌ره‌بیدا بینیه‌وه بۆ مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر سعودیه و ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان، بۆیه ئێمه‌ش له‌به‌رده‌م جه‌نگى دژه تیرۆر و ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن ئاڵوگۆڕى ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه كورده بۆیى پێویستمان به هاویه‌مانیه‌تێكى كوردى هه‌یه نه‌ك یه‌كترى قه‌بووڵ نه‌كردن.
(عه‌تا) گوتیشى: "به داخه‌وە كه گشت ده‌نگوباسى جیهان له‌سه‌ر كورده به‌وه‌ى كاتى ئه‌وه ڕۆیشت، كورد ده‌وڵه‌تى نه‌بێت و خاوه‌ن ئاڵا و سنوورى خۆى نه‌بێت و كاتى ئه‌وه‌یه قه‌رزى كورد بده‌نه‌وه، كاتى ئه‌وه‌یه زوڵمى مێژوو نەمێنێت و، ببێتە مژده‌یەکی مێژوویى، كه‌چى به داخه‌وه له ناوخۆى كوردستان هه‌ندێ هێزى سیاسى له‌ناو باڵاترین جومگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به غیابى هێزێكى گەورەی نیشتمانى گه‌وره‌ى وه‌كو پارتیى به هه‌ندێ مانۆر پیشانیان دا كه ئه‌مه هه‌موو لایه‌كمانى نیگه‌ران كردووه بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیراده‌ى خه‌ڵك.
هه‌ندێك خرووقاتى یاساییش به‌دى ده‌كرا
هاووڵاتیی دانیشتووى شارى سۆران (به‌دره‌دین سه‌عید) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئیستا هەرێمی کوردستان لە قۆناغیکی هەستیاردایە هەم لە ڕووی سەربازییەوە دژی تیرۆرستانی داعش لە شەردایە و، لە ڕووی داراییشەوە لە قەیرانێکی سەختدایە، جا بۆیە پیویستە هەموو هێز و لایەنێک یەکگر و یەکڕیز بن لە بەرامبەر هەموو پرسەکان بۆ ئەوە ئەزموونی کوردستان بەره‌وپێشتر بچێت و گەشە بکات ماوەیەک لە لایەن هه‌ندێک حزب باس لە هەموارکردنەوە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت. ئەمڕۆش دانیشتنی بۆ کرا پێویست بوو ئەم پرسە سازانی لەسەر بکرێت کۆدەنگیی نیشتمانى لەگەڵ بێت، چونکە بەبێ ڕازیکردنی هەموو لایەنێك ناتوانێ ئەم بارۆ‌دۆخە تێپەڕێنن؛ پێویستە هەموو لایەک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات ئەویش یەکهەڵوێستی و یەکڕیزیی ماڵی کورده بۆ ئایندەیەکی گەش بۆ نەوەکانی کورد و خوێنی شەهیدان.
(ئاراس جه‌واد فه‌یلى) هاووڵاتییه‌كى كوردی خەڵکی به‌غدایە، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌باره‌ت به‌و پرسه باسى له‌وه كرد: "ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م گۆڕانكارییەکی گه‌وره‌دایه و داهاتووى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستانیشی پێوه به‌نده و، كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعشدایه و ڕۆژانه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خوێنى خۆیان ده‌ڕێژن بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وته گەورانەی میلله‌ته‌كه‌مان كه ئێستا بووه‌ته ئومێدى ته‌واوى كورد له هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان و جیهان."
ئاراس فه‌یلى نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى و گوتى: "به داخه‌وه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ندێك لایه‌ن به‌بێ ڕەچاوکردنى ده‌نگى زۆرینه‌ى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كه به گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى نێو پەرلەمانى كوردستانیان داوه، ئه‌ویش پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانه؛ پڕۆژه‌یاسای خۆیان پێشكه‌ش كردووه، هه‌ندێك خرووقاتى یاساییش ئه‌مڕۆ به‌دى ده‌كرا له دانیشتنه‌كەدا، كه به داخه‌وه هیچ كام له‌و لایه‌نانه پابه‌ندى نه‌بوون، بۆیه وه‌كو هاووڵاتیه‌ك ڕه‌خنه‌ى توندم له سه‌رۆكى پەرلەمان هه‌یه كه سه‌رۆكى به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته وه‌كو پەرلەمان، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌كو سه‌رۆكى په‌رله‌مان مامه‌ڵه‌یان نه‌كرد وه، زۆرتر لایه‌نگریی حزبییان پێوه دیار بوو؛ زۆر به ڕوونى ده‌ستى هه‌ندێ وڵاتانى ناوچەکە و دراوسێیشی پێوە دیار بوو؛ بۆیه ده‌ڵێم په‌راوێزخستنى پارتیى كه زۆربه‌ى خه‌لكى كوردستانى له پشته به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگاى قه‌بووڵ نییه له‌لایه‌ن ئێمه‌ى كوردەوە له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ناوه‌وه‌ى هه‌رێمیشدا."
نه‌شوان به‌رزنجى




