٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ ڤیدیۆ؛ پەلاماردەرانی کۆشکی کەرکووک دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەستگیرکردنی پەلاماردەرانی کۆشکی کەرکووکی راگەیاند.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا كە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆپیەکی دەست کەوتووە رایگەیاند: "چوار بکەری هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هۆتێل كۆشكی كەركووك دەستگیر کراون."

ده‌قی راگه‌یه‌نراوێك له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

هاووڵاتتیانى خۆشه‌ویستیى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد و به‌دواداچوونى هێزه‌كانى ئاسایش و هاوكاریى هاووڵاتییان، له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ ناو كه‌ركووك توانرا چوار له‌ به‌شداربوو و ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى هۆتێل كۆشكى كه‌ركووك ده‌ستگیر بكرێن .

ئه‌م هێرشه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتى 2015/1/30 هاوكات له‌گه‌ڵ په‌لامارى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌نجام درا، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه‌ به‌رپه‌رچ درایه‌وه‌ و به‌ كوژرانى دوو تیرۆریست كۆتایى هات .

به‌شداران و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ده‌نێن و باس له‌ نه‌خشه‌ و پیلانه‌كان و چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌یان و ده‌ستگیركردنیان ده‌كه‌ن .

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان
23/6/2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار