له ڕۆژئاواى كه‌ركووكەوە داعش مووشەکباران کرا

کەرکووک-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دەڵێت، هێرشێكى فراوانیان کردووەتە سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كى داعش و کوشتوبڕێکی زۆریان لێ کردوونە؛ کۆمەڵە داعشێکیشیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كان ڕاو ناوە.
(حوسێن یه‌زدانپه‌نا) فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له قه‌ڵاى ڕۆژهه‌ڵات به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانیان له ڕۆژئاواى كه‌ركووكەوە داعشیان مووشه‌كباران كردووه؛ به تایبه‌تى گوندى گوبه‌یبه‌یان کوتاوە؛ له ئه‌نجامى هێرشه‌كەدا نزیكه‌ى 4 داعش كوژراون و بریندارى زۆریشیان هه‌یه و به‌شێكیشیان به‌ره‌و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كان ڕایان‌كرد."
گوتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵكوتانه سه‌ره باره‌گاكانى داعش و خاپووركردنیان، به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌كان به شێوه‌ی تاكتیكە و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى دیكه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندا ده‌بێت".
(یەزدانپەنا) دەیشڵێت: "داعش له چه‌ند میحوه‌رێك پاشه‌كشه‌ى كردووه و هێزه‌كانمان مۆڵگه‌یه‌كیان موشه‌كباران كردووه و کاولیان کردووە".
كارزان هه‌ورامى




