٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مونا قەھوەچی: ئەمەی ئەمڕۆ کرا موزایەدەی سیاسی بوو، دەڵێی بەردەوام لە بانگەشەی ھەڵبژاردندان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، خەڵکی ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووەتەوە، چۆن دەکرێ ئێمەش وەکو پەرلەمان مافی ئەوەشیان لێ وەربگرینەوە کە خۆیان سەرۆکی خۆیان ھەڵبژێرن.

(مونا قەھوەچی) سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە بایکۆتی کۆبوونەویە ئەمڕۆمان کرد و پێمان وایە ھەڵوێستێکی نیشتمایمان نواندووە، چونکە پێویستە ئەو جۆرە پرسانە بە سازان یەکلایی بکرێتەوە، نەک بە بیری تەسکی حزبایەتی، بۆیە کۆبوونەوەی ئەمرۆ زەروور نەبوو و، ناکرێت دانیشتنێک لەسەر قووتی خەڵک بکرێت کە ڕووبەڕووی چەندین قەیران بوونە ئێمەش بڕیار بدەین لە جیاتی ئەوان سەرۆک ھەڵبژێرین، پێویستە مافەکانیان بپارێزین نەک بەو شێوەیە مافیان بخۆین.
(مونا قەھوەچی) گوتیشی، ئەوە ی ئەمڕۆ کرا خزمەتی خەڵکی کوردستان ناکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سازان تەنها بە قسەکردن نییە، بەڵکو پێویستە بە متمانە و کردار بکرێت، بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ کرا پشتگوێخستنی ئێمە بوو، بۆیە سەرکەوتوو نابن لەو پڕۆژەیە.
گوتیشی، ئەمەی ئەمڕۆ کرا هاشوهووش (موزایەدە)ـی سیاسی بوو و، ئەوان ھەست دەکەن بەردەوام لە بانگەشەی ھەڵبژاردندان و ئەمە پێویستە دوور بێت لە بیری تەسکی حزبایەتی.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار