ئومێد خۆشناو: به‌بێ سازان هیچ فه‌رزكراوێك قبووڵ ناكه‌ین

هەولێر-KDP.info-سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانى كوردستان ڕووی دا له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده و ویستى سازان و ته‌وافوقەوە بوو، بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان له په‌یامه‌كانى خۆیان تێ بگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌بده‌ئى ته‌وافوقى.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپەڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانى كوردستان كرا له ده‌ره‌وه‌ى ته‌وافوق و ویستى سیاسى لایه‌نه‌كان بوو؛ هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه فه‌رز بكرێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى دیكه‌دا له كاتێكدا ئه‌و لایه‌نانه‌ى ئێستا له په‌رله‌مان به‌بێ سازان ده‌یانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یه تێپه‌ڕێنن هه‌ر خۆیان بوون كه به‌ڵێنیان دا له دواى 17ى شوبات سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى ڕه‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه به سازانى نیشتمانى له په‌رله‌مان ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ى خێره پرسێكى گرنگى وه‌ك پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه په‌یوه‌ندیی به تاك به تاكى خه‌ڵكى كوردستانەوە هه‌یه، ئه‌وان بیانه‌وێت به فه‌رزكراوى خۆیان تێى په‌ڕێنن! بۆیه ئه‌وه‌ى كراوه جێگاى قبووڵ نییە؛ ئێستاش خه‌ڵكى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ك به‌بێ مه‌بده‌ئى ته‌وافوق تێ ناپه‌ڕێنرێت و، ڕێگاى پێ نادرێت به تایبه‌تى له پرسێكى له‌و شێوه‌دا".
كارزان هه‌ورامى




