٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ داعش لە نزیك كفری دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- ئاساییشی گەرمیان دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی سەر بە داعشی لە شارەدێی جەبارەی نزیك شاری كفری راگەیاند كە ئەو تیرۆریستانە بەپێی ماددەی 2ـی تیرۆر لە لایەن دادگاوە داوا كرابوون.

نەقیب (عوسمان عەبدولكەریم) بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاساییشی گەرمیان، بە ماڵپەری پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، پاش كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و دروست و باوەڕپێكراو، لە لایەن هێزەكانیانەوە لە شارەدێی جەبارە سێ تیرۆریستی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر كران.
(عوسمان) گوتیشی: "ئەو تیرۆریستانە رۆژی 21/6 دەستگیر كران و پێشتر بەپێی ماددەی 2ـی تیرۆر لە لایەن دادگاوە داوا كرابوون".
روونیشی كردەوە، هەر سێ تیرۆریستەكە بە رەگەز عەرەبن و دانیشتووی گوندی ئەلیاساتی نزیك شارەێی جەبارەن و لەبەر ئەوەی لە لایەن دادگاوە داوا كرابوون، خۆیان لە ناوچەكەدا حەشار دابوو.


كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار