پارتی بۆ قۆناخی دوای سازان بهرنامهی خۆی دهبێت.. پەرلەمان بێ فراكسیۆنی زهرد کۆ بووەوە

هەولێر-KDP.info- سەعات 11ـی بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی 4 پرۆژەیاسای گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی، کۆ بووەوە، بەڵام فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی(محەممەد عەلی یاسین) پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە رۆژنامەوانانی رایگەیاند: "بەبێ سازانی نیشتیمانی ئەو پڕۆژانە خزمەتی کوردستان ناکەن".
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەیش کە دەگوترا پارتی رێکاری تووندوتیژی دەگرێتە بەر بۆ رێگرتن لەو کۆبوونەوەیە و شەقام دەجوڵێنێت، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی گوتی "جگە لە وەڵامدانەوەی مەشروع و یاسایی هیچ رەفتارێکی دیکەمان نابێت و، جووڵاندنی شەقام راست نییە و پارتی ئەوە ناکات".
جهختیشی كردهوه، بایكۆتكردنی ئێمه به هۆی گوێنهدان به سازانی نیشتیمانییهوهیه كه لایهنهكان پێڕۆی دهكهن، ههڵبهت بۆ قۆناخی دوای سازان بهرنامهی خۆمان دهبێت.




