ئیسڕایل داوا ده‌كات سووریا دابه‌ش بكرێ.. داوایش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات پشتیوانیكردنی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕابگه‌یه‌نێ

هه‌ولێر-KDP.info- سیاسی و ئاكادیمیانی ئیسڕائیلی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه، كۆی ئاماژه‌كان وه‌ها نیشانی ده‌ده‌ن كه سووریا بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تۆكه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌بێت. داوایش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات پشتیوانیكردنی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕابگه‌یه‌نێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، نێوه‌ندی یرۆشلایم بۆ لێتوێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه گه‌وره‌ڕاوێژكاری سیاسیی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕایله(بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ)، داوای كردووه وڵاتانی ڕۆژاوا به دابه‌شكردنی سووریا رازی بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نێوه‌ندی كوردی بۆ لێتوێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی ڕۆژهه‌ڵاتی نوێ، ئه‌و نێوه‌نده لێتوێژینه‌وه‌یه‌ی ئیسڕایل هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی كه، ئه‌گه‌ر بێت و سووریا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه دابه‌ش نه‌كرێ، ئه‌وا به واتای وه‌رچه‌رخانیه‌تی بۆ هێزێكی گه‌وره‌ی سوننی، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه، كۆی ئاماژه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه سووریا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
نێوه‌نده ئاكادیمییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، دابه‌شبوونی سووریا بۆ چه‌ند وڵاتێك باشترین ڕێچاره‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئیسڕایل و ڕۆژاوایش؛ جه‌ختیشی له بایه‌خی پشتیوانیكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كردووه‌ته‌وه و راگه‌یاندنیشی به فه‌رمی به گرینگ ناو ده‌بات، به گوزارشتی ئه‌وه‌ی كه، وه‌ها هه‌نگاوێك ڕێگا له‌به‌رده‌م جیابوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تگه‌لێك له ناوچه‌كه‌دا ده‌كاته‌وه.
زریان زیاد




